پارێزگاری سلێمانی بۆ “زه‌مه‌ن”: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌نین، ئه‌و هه‌واڵه دوره له راستیه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به دیجیتاڵ میدیای “زه‌مه‌ن” ی راگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌نین و ئه‌و هه‌واڵه دوره له راستیه‌وه.
ئاشكراشیكرد كه كه‌مێكی تر ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی نوێی تێدایه.
وتیشی، یه‌كێك له‌و رێكارانه‌ی ده‌یگرنه‌به‌ر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناوه‌ندی شار راده‌گرن.