چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، لاهوور جه‌نگی داهاتێكی زۆر له ناوخۆ و نه‌وت ده‌دزێت به‌ڵام له‌ولاوه ،فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕژێنێت بۆ مووچه خۆران هۆكاری نه‌بوونی پاره دزییه‌كانی ئه‌وه.
چاودێرێكی سیاسی به چركه‌ی وت، داهاتی ئه‌م وڵاته له سنووری ناوچه‌ی سه‌وز به مه‌رزه فه‌رمییه‌كان و لاوه‌كییه‌كان و نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ده‌دزێت.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر داهاتی باشماخ و په‌روێزخان و مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان و نافه‌رمییه‌كان داهاتی ناوخۆی ئیداره‌ی سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه ده‌تواندرێت داهات زیاد بكات و مووچه‌ی مووچه خۆران دابه‌شبكرێت له كاتی خۆیدا.
ئابووری ناسێكیش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر داهاتی سنووری سلێمانی به‌مه‌رز و داهاتی ناوخۆ كۆبكرێته‌وه شه‌فافانه و لاهوور جه‌نگی نه‌ی دزێت ئه‌وه تا ڕێژه‌یه‌كی زۆر باش ده‌تواندرێت پاره‌یه‌كی وا كۆبكرێته‌وه مووچه‌ی مووچه خۆران دابینبكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ئاشكرای كرد، دزینی نه‌وتی كه‌ركوك و فرۆشتنی به قاچاخ داهاتێكی زۆر ده‌ستی یه‌كێتی و لاهوور جه‌نگی ده‌كه‌وێت و ده‌ی خوات بۆخۆی به‌ڵام له‌لایه‌كی تریش لاهوور جه‌نگی فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕێژێت بۆ مووچه خۆران.