نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگریی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگریی ئەمریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/23 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی ئێرنست تایکرت، بەرپرسی باڵای  کاروباری بەرگری ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەربارەی بارودۆخی عێراق و گرنگیی هەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگریی ئەمریکا لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کە رۆڵێکی کاریگەریی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەبووە لە ناوچەکەدا.

هاوکات ستایشی هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا. گوتیشی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگ و ستراتیجیی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ناسەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی و جەختی لە کاراکردنەوەی میکانیزمی هاوبەشی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا کردەوە کە زەمینە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە .

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *