نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / وێنە..چیرۆكی هاوسەرگیری ژنێكی 62 ساڵ و كوڕێكی 26 ساڵ بەهۆی هەڵەیەكەوە

وێنە..چیرۆكی هاوسەرگیری ژنێكی 62 ساڵ و كوڕێكی 26 ساڵ بەهۆی هەڵەیەكەوە

پەیوەندی خۆشەویستی نێوان نەنكێكی بەریتانی و كوڕێكی گەنجی تونسی بەهاوسەرگیری كۆتایی دێت، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی هەڵەیەك لەناردنی ڕیكویستی فەیسبووك بونەتە هاوڕێ.

ئیزابێل دیل تەمەن 62 ساڵ لەكاتی گەڕانی بەناو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكدا، نامە بۆ پیاوێك دەنێرێت كە لەكاتی گەشتەكەیدا بۆ تونس لە فڕۆكەخانە ناسیوێتی، بەڵام چیرۆكەكەی بە هاوسەرگیری لەگەڵ كوڕێكی تەمەن 26 ساڵ كۆتایی دێت، كە هەمان ناوی ئەو كەسەی هەبووە و ئەو خانمە بە هەڵە نامەكەی بۆ ئەو گەنجە ناردووە.

دوای چەند مانگێك لە قسەكردنیان بە چات و پەیوەندی ڤیدیۆیی، ئیزابێل و بیریم بۆسادا یەكتری دەبینن و لەمانگی كانونی دووەمی ڕابردوودا لە تونس هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.

ئیزابێل پێشتر سێ هاوسەری لەدەستداوە و ئەمە بۆ چوارەم جارە دەچێتە ناو پرۆسەكەوە، لەبارەی پەیوەندییە نوێكەشی دەڵێت ” ئەو جیاوازییە زۆری تەمەنمان توشی هیچ گومان و دڵەڕاوكێیەكی نەكردووم، پێشتر چەند چیرۆكێكم خوێندۆتەوە لەبارەی ئەو ژنانەی شویان بە كەسێك كردووە زۆر لەخۆیان منداڵتربووە، بەڵام هەرگیز باوەڕم نەكردووە یەكێكبم لەو كەسانە.

ئەو خانمە باسی لەوەش كردووە، دوای چەند مانگێك گفتوگۆ و پەیوەندی گەنجەكە داوای هاوسەرگیری لێكردووە، لەسەرەتادا بە گاڵتە تێگەشتووە، بەڵام كاتێك سوربووە لەسەر داواكەی ڕەزامەندی دەربڕیوە.


لەبارەی هەڵوێستی كەسوكارەكەی ئەو خانمە ئاشكرای كردووە، زۆر كەس هۆشداریان داوەتێ لەو پەیوەندییە، بەڵام كچەكەی كە تەمەن 37 ساڵە، زۆر هانیداوە هاوسەرگیری بکات، چونكە زانیوێتی دایكی پێویستی بە خۆشەویستییە لە ژیانیدا.

ئیزابێل دیل بە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ڕاگەیاندووە ” داوای دوو هەفتە گەڕامەوە وڵاتەكەم، دەمەوێت دوای ئاسایبونەوەی دۆخەكە و كرانەوەی فڕۆكەخانە و گەشتكردن ڤیزەی هاوسەرگیری بۆ کوڕەکە وەربگرم و لێرە پێكەوە بژین”.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *