
ئاراس جه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌رانی یه‌سنا زه‌رده‌شتی له كوردستان كۆبووه‌ته‌وه له پاڕێزگای سلێمانی به‌ڵێنی پێداون هاوكاری مادیان بكات و پاڵپشتی كاری بانگه‌واز و ڕێكخراوه‌ییان له عێراق بۆ وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه وتی، له كۆبونه‌وه‌ی ئاراس جه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می زه‌رده‌شتییه‌كان ئاسره‌وان قادرۆك، له پارێزگای سلێمانی ، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون له حكوومه‌تی عێراق پاڵپشتی كاركردنیان بۆ وه‌ربگرێت له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق بتوانن كاری ئاینی و ڕێكخراوه‌ی خۆیان بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:” ئاراس جه‌نگی به‌ڵێنی به زه‌رده‌شتییه‌كان داوه له ڕوی مادییه‌وه ته‌واوی هاوكاریان ده‌بێت و مانگانه پاره‌یان پێده‌دات.
زه‌رده‌شتییه‌كان له كوردستان كاركردنیان مۆڵه‌ت پێدراوه بانگه‌وازی ئاینی خۆیان به ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئێستاش به هاوكاری
ئاراس جه‌نگی ده‌یانه‌وێت كاره‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە