نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەمەریکا و ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی کۆمەڵکوژییەکانی سوریا دەکەن

ئەمەریکا و ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی کۆمەڵکوژییەکانی سوریا دەکەن

لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچە كەناراوەكانی سوریا بەتایبەت پارێزگاكانی لازقیە و تەرتوس، پێكدادانی قورسی نێوان چەكدارانی ئیدارەی نوێ و گروپە چەكدارەكانی پاشماوەی رژێمی پێشووی بەخۆوە بینی، بەهۆیەوە سەدان كەس كوژراون و برینداربوون، كە بەپێی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ زۆربەیان خەڵكی سڤیلی ئەو ناوچانەن و بەشێوەى هەڕەمەكی كوژراون.

بەهۆى شەڕ و ئاڵۆزییەکانى چەند رۆژى رابردووى سوریا، زیاتر لە هەزار کەس کوژراون و 29 كۆمەڵكوژیی لەلایەن سوپاى سوریاوە دژ بە خەڵكی سڤیل ئەنجامداراوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمەریکا، هێزەکانی سوریای دیموکرات و وڵاتانی ئەوروپا سەرکۆنەی کۆمەڵکوژییەکان دەکەن و داوای ئارامکردنەوەی دۆخەکە لە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا دەکەن.

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی کاتی سوریا دەکات دەستوەردان بکات بۆ راگرتنی کۆمەڵکوژی لە ناوچە کەنارییەکان لێپرسینەوە لە بکەرانی بکات.

ڤۆڵکە تورک، کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “دەبێت دەستبەجێ کوشتنی بە کۆمەڵی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە کەنارییەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا دەبێت رابگیرێت”.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی کۆمەڵکوژییەکانی کرد و وتی: “ئەمەریکا سەرکۆنەی تیرۆریستە ئیسلامییە توندڕەوەکان دەکات، لەنێویاندا جیهادییە بیانییەکان کە لە چەند رۆژی رابردوودا هاوڵاتیی سڤیلیان لە رۆژئاوای سوریا کوشتووە”.

مارکۆ روبیۆ پشتگیری ئەمەریکای بۆ کەمینەکانی سوریا دووپاتکردەوە و وتی: “ئەمەریکا پاڵپشتی دروزەکان، عەلەوییەکان و کۆمەڵگە کوردییەکان دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکان دەربڕی”.

سەبارەت بە بەرپرسیارێتی حکومەتی راگوزەری سوریا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: “دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری سوریا لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەو کۆمەڵكوژیانە دژی کەمینەکان بکات”.

لای خۆشییەوە ئەنالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکانی بە “شۆک” ناوبرد و دەڵێت: “حکومەتی کاربەڕێکەر بەرپرسیارە لە راگرتنی هێرشی زیاتر”، دەشڵێت: “دەبێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکات”، ئەنالێنا بێربۆک داواش لە “لایەنەکان دەکات کۆتایی بە توندوتیژی بهێنن”.

بەپەلە

بەرگریی سوریا: سێ سەربازمان لەلایەن میلیشیاکانی حـ.ــزبوڵاوە کوژراون

📌وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند کە سێ سەربازی سوپای سوریا بە دەستی میلیشیاکانی حزبوڵا کوژراون و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *