نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەی عومان دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەی عومان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان بە سەرۆکایەتی قەیس بن محەمەد ئەلیوسف وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بازرگانی، پیشەسازی و وەبەرهێناندا کرا. سەرۆکی شاندی عومان ، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی. لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی عومان لە هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا کرا .
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان دووپات کردەوە.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *