
ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی 25 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری راگەیاند كە لەلایەن باندێكی بازرگانیكردنەوە هەوڵدرابوو بە شێوەی شاراوە بهێنرێتە شاری هەولێرەوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەستمان گرت بەسەر بڕی ( 25 کیلۆ و 5 گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستال.
راشیگەیاند: ئەم ماددە هۆشبەرە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە بەشێوەیەکی شاراوە لەناو دوو بۆڕی ئاسن حەشار درابوو و دەربازی شاری هەولێریان کردبوو.
هەروەها رایگەیاند: بازرگانەكان بۆ حەشاردانی ئەم ماددە هۆشبەرە بە جۆرێک لە دەرمانی قڕکردنی مێروو سەرەوەی ئەو بۆڕییە ئاسنە ڕووپۆش کرابوو بۆ ئەوەی ئاشکرانەبێت و لەلایەن (سەگی k9) نە بینرێتەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا “بە فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر ڕێکاری یاسای بەرامبەر ئەو کۆمپانیای گواستنەوە گیراوەتە بەر”.