سەرەتا / کوردستان / پەیمان عیزەدین خۆپێشاندان و مانگرتنی شێرخێمەکە یەکێتیی دروستی کردووە

پەیمان عیزەدین خۆپێشاندان و مانگرتنی شێرخێمەکە یەکێتیی دروستی کردووە

ئەمڕۆ وەک سەدان خەڵکی تر لە سلێمانی ، بەشداری خۆپیشاندانم کرد لەگەڵ ئەوەی ئەشزانم بەشێک لە مامۆستایانی مانگرتوو و مامۆستایانی ناڕازی یەکێتین .
بە ڕەزامەندی یەکێتی ناڕەزایەتی دەردەبڕن و هەر بە ڕەزامەندی یەکێتیش کوێری ئەکەنەوە.
بەدرێژایی ئەم دە ساڵەی پێشوو لە زۆرینەی خۆپیشاندانەکاندا هەبوم ، ‌دە ساڵە لە سلێمانیدا دوو جۆر خۆپیشاندان هەبووە ، خۆپیشاندانێک لەدەرەوەی ئیرادەی حیزب و بەردەوام ڕوبەڕوبونەوەی تیابووە، خەڵکی تیا دەستگیرکراوە و ئازار دراوە .
خۆپیشاندانێکیش یەکێتی بەگەڕی خستوە بۆ دەستبادانی پارتی بووە. ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەی یەکێتی ئەیجوڵێنێ پێش پێکهێنانی هەر کابینەیەک ، دروستبونی هەرناکۆکیەک لەگەڵ پارتی، ئەوا خۆپیشاندانێک بووە کە وەرگرتنی ڕەزامەندی نەویستووە ، پۆلیسی هاتوچۆ و چالاکیە مەدەنیەکان ڕێگا ئەکەنەوە و ئارامی ئەپارێزن.
هەر کاتێکیش لەدەرەوەی خواستی یەکێتی خۆپیشاندان کرابێ ،هێزی دەمامکدار و جل ڕەش و سەیارە و چەکی تۆقێنەر لە خۆپیشاندەران زیاتربون ، کۆڵانەو کۆڵان ڕاونراوین ، بەغازی فرمێسک ڕێژ و بیبەر و چەندین شێوازی تر ڕوبەڕومان وەستاونەتەوە.

ئەمەی ئەمجارە بۆ دەستبادانی پارتیە و مەعلومە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە ئەو دەرفەتە بقۆزرێتەوە ، سەرەنجام شارو کۆمەڵگەیەکی مت و بێدەنگ یەکسانە بە مردنی سیاسی و کۆمەڵایەتی ، لە دنیاشدا زۆر ڕویداوە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەو جۆرە کۆتایی نەهاتووە کە بڕیاری لەسەر دراوە.
بۆیە ئەوەی ئەبێ لەسەری بوەستین قۆستنەوەی هەموو دەرفەتێکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی ، چونکە ناهەقی و زوڵم و ناعەدالەتی حەقیقەتن و ڕوبەڕوبونەوەشیان ئەرکێکی ئەخلاقیە ، گرنگ ئەوەیە چۆن کۆتایی بە قۆرخکردنی ناڕەزایەتیەکان بهێنرێ لەلایەن یەکێتیەوە ؟ چۆن بچینە دەرەوەی بازنەی خراپ بەکارهێنانی گیانی ڕوبەڕوبونەوە و تێکۆشان بەخزمەتی بەرژەوەندیەکانی یەکێتی ؟ بێگومان ئەمە ڕێکخستن و کۆبونەوەی سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوێ کە بەداخەوە لە ئێستادا بونی نیە ..

پەیمان عیزەدین، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان

بەپەلە

لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هوتێل ڕەشید چەندین پۆستی ڕادەستی عەرەب کرد

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشێك لە ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و عەرەبە فاشی و میلیشیاكانی كەركووك كەوتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *