نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانى: پێویستە حکوومەتی فیدراڵی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت

مەسرور بارزانى: پێویستە حکوومەتی فیدراڵی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی ئەمریکای کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.

تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە لە زووترین کاتدا، حکوومەتێکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز پێکبهێنرێت. هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا کرایەوە.

باڵوێزی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی، بۆ بەهێزترکرنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *