سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی سەردانی هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات.
رۆژی دووشەممە (12ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، سەردانی هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد کە لە رووداوی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بریندار ببوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسین و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
ئەم سەردانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لای هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی لە پەراوێزی سەردانەکەی دێت بۆ وڵاتی ئیمارات بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لە کاتێکدا هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لەو وڵاتەن.