نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەولێر 16 بەڕێوەبەری ناحیە ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت

لە هەولێر 16 بەڕێوەبەری ناحیە ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت

جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لە کۆی 25 بەڕێوەبەری ناحیە لە سنووری پارێزگای هەولێر 16بەڕێوەبەری ناحیە ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت ‌و ئەمڕۆش بڕیاری ئاڵوگۆڕکردنەکەیان دەردەچێت.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر راگەیاند” 16بەرێوەبەری ناحیەی سنووری پارێزگای هەولێر ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت ‌و ئامانجی ئەو ئاڵوگۆڕكردنەش تەنیا بۆ باشتركردنی ئیش‌وكاری ناو ناحیەكانە”.

سەبارەت بە گۆڕانکاریی لە پۆستی قائیمقامەکانیش، جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی: “هەفتەی داهاتوو گۆڕانكاری لە پۆستی قائیمقامەکانیش دەكرێت. ئەوەی تائێستا یەكلایی بووەتەوە پێنج قائیمقام ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت”.

ئەو بەڕێوەبەری ناحیانەی کە ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت:

– تۆڵە مەهدی خۆشناو، كە بەڕێوەبەری ناحیەی رزگارییە،  دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە.

– كاروان عارف، كە بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركەیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو.

– ستار ئاغا، كە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە.

– ئەحمەد نەبی، كە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشەكرانە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی كەورگۆسك.

– كامەران حەسەن، كە بەڕێوەبەری ناحیەی هیرانە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری.

– نەبەز عومەر، كە بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمەیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشەكران

– رابەر ساڵح، كە بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپەیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هیران

–  جەنگاوەر خالید، كە بەڕێوەبەری ناحیەی سەڵاحەدینە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە.

– حامد ئیسماعیل، كە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریرە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی سەڵاحەدین.

– كاروان كەریمخان، كە بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفانە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر.

– فەرزەنگ ئەحمەد، كە بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەرانە، دەكرێت بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا.

– مەغدید ئەحمەد، كە بەڕێوەبەری ناحیەی دیانایە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان.

– شاخەوان حەسەن، كە بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان.

– فەسیڵ حوسێن، كە بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلانە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ‌

– عەبدولوەهاب مەحموود، كە بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵەیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران.

– سوارە ئەكرەم، كە بەڕێوەبەری ناحیەی كەورگۆسكە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *