لاهوور جهنگی و شاسوار عهبدوول واحید بهردهوام له ڕێگهی ڕاگهیاندنهكانیان و پهیجه ساختهكانیان ههواڵی بهدرۆ ناوبردنی كۆرۆنا بڵاوو دهكهنهوه بهڵام خۆیان له ماڵهوه دهپارێزن و جارجار شاسوار بۆ نمایش چهند دهقهیهك له بازاڕ دهردهكهوێت پاشان له ماڵهوه پشكنینی گشتی بۆخۆی دهكات و دكتۆری تایبهتی ههیه.
عەلی تاهیر، مامۆستای ئاینی و وتاربێژی مزگەوتی (بوخاری)، لە شارەدێ خورماڵ ڕایگهیاند، خۆپارێزی لە شەریعەتی ئیسلامدا فەرزە، خوای گەورە دەفەرموێت، مرۆڤ نابێت بە دەستی خۆی موجازەفە بە ژیانی خۆیەوە بكات، مرۆڤ سەنتەرە لای خوای گەورە، كاتێك كەسێك نەخۆش بوو، واجباتە شەرعییەكان وەك رۆژووگرتن، لەسەری دەوەستێت، تەنانەت ئەگەر مەترسی لەسەر ژیانی دروست بوو، حەڕامی بۆ حەڵاڵ دەبێت، خوا داوا لە مرۆڤ دەكات خۆی نەكوژێت و هەرشتێك مرۆڤ بەرەو كوشتن بەرێت، ئەوە خۆكوژییە، بۆیە ئەگەر گوێ بەڕێنوێنییەكان نەدەی كە پێوەندی بە سیاسەتەوە نییە، نەخۆشخانەكان پڕبوون لە نەخۆش.
روونی كردەوە، بەداخەوە هەندێك بەرپرس هەن لەم وڵاتە، بەڕاستی زۆر نابەرپرسانە دەجووڵێنەوە و مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا دەكەن، زۆرجار لێدوانی ژێرلێوی دەدەن، ئەو لێدوانانەیان دەبێت بزانن لێدوانەكانیان ڕیكۆرد دەكرێت و دوایی بۆیان لێ دەدرێتەوە، دەبێت بەرپرسەكان ڕاستگۆبن لەگەڵ خەڵكی خۆیان، ئەو سیاسیانەی گاڵتەیان بە كۆرۆنا دەهات و لێدوانی پێچەوانەیان دەدا، ئێستە خۆیان زۆر دەترسن لە ڤایرۆسەكە و خۆیان دەپارێزن. تەنیا كەسانێك دەبنە قوربانی خەڵكانی هەژارن، بۆیە داوا لە خەڵك دەكەم نەبنە قوربانی قسەی بەرپرسە نابەرپرس و سیاسییە گەندەڵەكان و خۆتان بپارێزن.