دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی پاش ئه‌وه‌ی له ده‌وام ده‌گه‌ڕێنه‌وه له قه‌لای سوسێ له هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، چه‌ند ڕۆژێك له چۆمان و خه‌لیفان ده‌گه‌ڕێن و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌بێت ئه‌و ڤایرۆسه بڵاو ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه وتی:” له‌م هه‌فته‌یه‌دا 10 كه‌س له قه‌زای خه‌لیفان توشی كۆرۆنا ده‌بن، پاش ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێت ،به‌ركه‌وتوی جه‌بار قادر مه‌لا شێخ پاسه‌وانه له به‌ندینخانه‌ی قه‌ڵای سوسێ ده‌وام ده‌كات له سنووری قه‌زای دوكان.
• سه‌رچاوه‌كه‌ی چركه وتیشی: لە رێکەوتی ٦ / ٦/ ٢٠٢٠ پێشمەرگەیەکی دیکەی یەکێتی بەناوی ئاراس غەفوور حەمەدەمین کە خەڵکی گوندی رایاتە و دانیشتووی قەزای چۆمانە، پاسەوانە لە بەندیخانەی قەڵای سوسێ تووشی کۆرۆنا دەبێت و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ چۆمان ئەندامانی خێزانەکەی و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە چۆمان تووش دەکات .
به‌هۆكاری ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ئێستا خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و دوو قه‌زاییه توشی كۆرۆنا بوون حكوومه‌ت ڕێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا.