حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، هه‌نگاوه‌كانی چاكاسزی له كوردستان ده‌ست پێكردووه، ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێ، مه‌سروور بارزانی چاكسازی ده‌كات.
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ڕای گه‌یاند، حزبه‌كان ڕێكه‌وتنێكی ئه‌خلاقیمان هه‌یه قسه له‌سه‌ر حكوومه‌ت نه‌كه‌ین چونكه ئه‌م حكوومه‌ته به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی چاكسازی ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتیشی، حكوومه‌ت یاسایی چاكسازی ده‌ركردووه هه‌نگاو بۆ چاكسازی ده‌نێت ،بندیوار ناهێڵێت و ئێمه پشتیوانی چاكسازی ده‌كه‌ین، ئه‌م حكوومه‌ته 27 ملیۆن دۆلاری قه‌رزی پێشووی له‌سه‌ره وه گه‌نده‌ڵێكی زۆری پێشوشی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئێمه وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لاۆیمان نییه له یاسایی چاكسازی هه‌ركه‌سمان له پۆلیسی لادرێت یان مووچه‌ی ببڕدرێت ئه‌گه‌ر ناحه‌قه.