جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشە، پێیوایە كە ئەوانەی خەڵكی لە پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی تەندروستی سارد دەكەنەوە، “تێكدەرن”.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی ، ڕاگه‌یاند: “ڤایرۆرسی كۆرۆنا، وه‌كو ڤایرۆرسێكى تۆقێنه‌ر و كوشنده به جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و له هه‌رێمى كوردستانیشدا ژماره‌یه‌كى زۆرى حاڵه‌تى تووشبوون به‌و ڤایرۆرسه تۆمار كراوه. به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، بۆیه پێویسه خه‌ڵكى خۆپارێزى بكەن و ڕێكاره‌كانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بكەن، تاوەكوو ژیانی هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسه‌كه پارێزراو بێت”.
جەختیشی كردەوە، هه‌موو جیهان به‌هۆى مه‌ترسییە‌كانى كۆرۆناوه ده‌ناڵێنێت، “سه‌یره هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه دەكەن گوایه ئه‌و ڤایرۆسه بوونى نییه، ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌دان هه‌زار كه‌سی كوشتوه ئیتر چۆن ده‌بێت خه‌ڵكى خۆپارێزى نه‌كات یان هه‌ندێك كه‌س خه‌ڵكى سارد بكه‌نه‌وە بۆ ئه‌وه‌ى خۆپارێزى نه‌كه‌ن؟”.
شێخ جەعفەر بە نیگەرانییەوە باسی ئەوانە دەكات كە خەڵكی لە خۆپاراستن سارد دەكەنەوە و دەڵێت: “ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى له مه‌ترسییه‌كانى كۆرۆنا سارد ده‌كه‌نه‌وه، كه‌سانى تێكده‌رن و به مرۆڤ حیساب ناكرێن، هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ن كه گیانى خه‌ڵكیان به‌لاوه گرنگ نییه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بكه‌ن”.
بەپەلە
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات
ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …