ڕابه‌ری بزووتنه‌وه ئیسلامی، ده‌ڵێ، پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی سارده و هه‌ر له پێشوشه‌وه پێوه‌ندی بزووتنه‌وه و یه‌كێتی باش نه‌بووه.
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ده‌ڵێ:” پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی باش نیه و هه‌ر به‌ساردی ماوه‌ته‌وه، پیرۆزبایمان وه‌ك حزب له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، من وه‌ك ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی نه‌كردووه بۆ پیرۆزبایی لێیان بۆ هه‌ڵبژاردنیان به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی.
ده‌ڵێ، ئێمه ئاماده‌ین كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاك بكه‌ینه‌وه با ئه‌وان بێنه پێشه‌وه كۆمه‌ڵێك كادیری ئێمه‌یان گوم كردووه، بێ ئه‌وه‌ی كاتی شه‌ڕ بوبێت ،ئامرهێزێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سلێمانی له ساڵی 2004 بێ سه‌روشوێنیان كردووه، ئامۆزایه‌كی خۆم 12 ساڵ بووه تاوه‌كو ئێستا ئاسه‌واری دیار نییه.