نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و د.ئیبراهیم ساڵح کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و د.ئیبراهیم ساڵح کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و د.ئیبراهیم ساڵح، سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمەریکا (KNC) کۆبوونەوە.

لەو دیدارەدا، سەرۆکوەزیران و د. ئیبراهیم ساڵح بیروڕایان دەربارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و رەوەندی کوردستانی لە باکووری ئەمەریکا بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرد.

هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هێز و تواناکانی رەوەندی کوردستانی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان کرد.

بەپەلە

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *