نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی پاکستان وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێم، پێزانینی خۆی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاری و پشتگیريیان لە سەرخستنی ئەرکەکەی.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *