نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستاییه‌كی زانكۆ لاهوور په‌یج و ئه‌كاونت دروستده‌كات بۆ شێواندنی ده‌رونی هاوڵاتیان

ماموستاییه‌كی زانكۆ لاهوور په‌یج و ئه‌كاونت دروستده‌كات بۆ شێواندنی ده‌رونی هاوڵاتیان

سۆران سێوەكانی مامۆستای زانكۆ و نووسەر بەرانبەر ئاشكرابوون و داخستنی كۆمەڵێك پەیجی ساختە دەڵێت، دەبێ‌ ئیتر بزانن فەیسبووك گوزارشت لە ڕای گشتی ناكات.

سۆران سێوەكانی مامۆستای زانكۆ و نووسەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، دەبێ ئیتر بزانین فەیسبووك نە گوزارشتە لە ڕای گشتی و نە تەڕەماش، بەڵكو درۆیەكی گەورەیە و هیچی تر.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ گوتی، یەك كەس دەتوانێ سەدان ئەكاونت بەسەدان ناوی جیاوازەوە دروست بكات و بەناوی “گەل”ـەوە قسە بكات.

ئەو گوتانەی سۆران سێوەكانی لە كاتێكدایە كۆمپانیای فەیسبووك لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەكی زۆر لە پەیج و ئەكاونتی ساختەی سڕیوەتەوە و ناوی ئەو شوێنانەشی هێناوە كە سپۆنسەری كردوون.

فەیسبووك ڕاپۆرتێكی لەبارەی پەیج و ئەكاونتە فەیكەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام بڵاو كردووەتەوە كە لە هەرێمی كوردستان دایخستوون، ژمارەیان دەگاتە 400 پەڕە و ئەكاونت و سەر بە دەزگای زانیاری و لاهوور جەنگین، ئەو پەیج و ئەكاونتانەی لاهوور جەنگی درۆ و پڕوپاگەندەیان دژی پارتی دیموكراتی كوردستان و ماڵباتی بارزانی بڵاو كردووەتەوە.

بەپەلە

ئەنجوومەنی وەزیران: ئەرکی دەستووریی حکوومەتی فیدڕاڵییە کە تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو و تەواوی مووچەی مانگی سێ بنێرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *