نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لاهوور جه‌نگی ناوده‌ندرێت هاوسه‌رۆكی فه‌یسبووكچی

لاهوور جه‌نگی ناوده‌ندرێت هاوسه‌رۆكی فه‌یسبووكچی

تا دێت كاردانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی‌ كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك زیاتر ده‌بێ‌ كه‌ بووه‌ هۆی‌ ئاشكرابوونی‌ په‌یج و ئه‌كاونته‌ ساخته‌كانی‌ لاهوور جه‌نگی‌، فه‌یسبووك به‌ ڕوونی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و په‌یجانه‌ دژی‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان و بۆ جنێودان به‌كار هاتوون.

فه‌رمان ره‌شاد رێكخه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ ستۆپ بۆ دژایه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ واڵی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌، “هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه‌ له‌و په‌یجه‌ سێبه‌رانه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌درێن، كه‌ ئه‌مڕۆ فه‌یسبووك به‌شێكی ئاشكرا كرد. بۆ شكاندنی نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانی یه‌كتر، سه‌رچاوه‌كانیان ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ده‌ستكه‌وتنی پاره‌یه‌ به‌ ڕێی نامه‌شرووع به‌ده‌ست هاتووه‌”. فه‌رمان ده‌پرسێت “ئایا نوێبوونه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، پێمان ناڵێن ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ كوێ هاتووه‌ ئاوا سووك و ئاسان به‌هه‌ده‌ری ده‌ده‌ن؟.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئازا ئیبراهیم ڕۆژنامه‌نووس له‌ سلێمانی‌ نووسیویه‌تی‌، “هاوسه‌رۆكی فه‌یسبووكچی، تكایه‌ دۆخه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌”. نووسینه‌كه‌ی‌ ئازا وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو لاهوور جه‌نگی‌ له‌ ڕێی‌ ئه‌و په‌یجه‌ ساختانه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ هان داوه‌ تا دژایه‌تی‌ رێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.

لاهوور جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوو چه‌ندان كاری‌ له‌و جۆره‌ی‌ له‌سه‌ر ئاشكرا بووه‌، ده‌وترێ دوای‌ خیانه‌تی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر شه‌ڕی‌ حكوومه‌ت و حزبه‌كانی‌ تری‌ بردووه‌ته‌ فه‌یسبووك، به‌ڵام ئێسته‌ ئه‌وێیشی‌ لێ‌ سووتا.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *