ژمارەیەك مامۆستای ئایینی له ههرێمی كوردستان داوا دەكەن دانانی پرسە بەیەكجاری لە ھەرێم قەدەغە بكرێت، مامۆستایهكی ئایینیش گێڕایهوه و دهڵێت “خەڵك هەبوە بە خاوەن پرسەی وتوە: باوی مریشك نەماوە، کەبابمان بۆ داوا بکە.”
یهكێك له مامۆستا ئایینیهكان وتویهتی ئێستا دانانی پرسه بوهتههۆی بارگرانییەكی زۆر لەسەر ھاوڵاتییان، لەكاتێكدا ئەسڵی پرسە ئەوەیە، كه باری سەرشانی خاوەن پرسەكە سوك بكرێت، چەندین جاریش لەرێگای بەرەو پرسە كارەساتی گەورە رویداوە.
نزیکەی 300 مامۆستای ئایینی، داوادەکەن دوای تەواوبونی رێکارەکانی روبەڕوبونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دانانی پرسە هەر بەیەكجاری لە ھەرێمی كوردستان قەدەغە بكرێت، ئیتر دانانی پرسە بەم شێوەیە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت.
مامۆستا ئاینییهكان هۆکاری شەرعی خۆیان دەخەنە روو و دەڵێن: “خەڵك هەبوە بە خاوەن پرسەی وتوە: باوی مریشك نەماوە، کەبابمان بۆ داوا بکە.