نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / کەسێکی دیاری حەشدی شەعبی دەستی لە کار کێشایەوە

کەسێکی دیاری حەشدی شەعبی دەستی لە کار کێشایەوە

ئەمرۆ شەممە 6/6/2020، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە و دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵکراوە.

عامری لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاماژە بەوەکردووە، کە عەبدولکەریم یونس عیلانـی وەک شوێنگرەوەی خۆی لە پەرلەمان دەستنیشان کردووە.

هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدرە و عەبدولکەریم یونس عیلانیش لە رێکخراوەکەدا یاریدەدەریەتی و پێشتریش حکوومەتی عێراق ئاشکرایکردبوو کە عامری، کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لەشوێنی ئەبو مەهدی موهەندیس، کە لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.

بەپەلە

دۆخێکی مەترسیدار لە ئارادایە:

دۆخێکی مەترسیدار لە ئارادایە: هۆشدارییەکەی ئوردن لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *