لە پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی شاری شەقڵاوە خوالێخۆشبوو قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر-م پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی ومەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر وبنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و ئاشنایانی و خوشک و برایانی کریستیانی شەقڵاوە دەکەم و هاوخەمیانم”.
هەروەها سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: “خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت”.