نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەلى باپیر وەک بەرپرسى کۆمیتەى یەکێتیی ڕەفتار دەکات

عەلى باپیر وەک بەرپرسى کۆمیتەى یەکێتیی ڕەفتار دەکات

مەریوان قەرەنی جێگرى سەرۆکى فڕاکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ڕایگەیاند: خەڵكی بە لایانەوە پرسیارە، خێرە عەلی باپیر لە هەموو شتێكدا وەك بەرپرسی كۆمیتەیەكی یەكێتی قسە دەكات؟ ئەوەی هەستی پێ دەكەین یەكێتیش وەك بەرپرسی كۆمیتەیەك سەیری عەلی باپیر دەكات كە ئەمە بەڕاستی مایەی پێكەنینە! چۆن دەبێت كەسێك سەرۆكی حزبێك بێت كەچی هێندە بە ئاسانی بكەوێتە ژێر هەژموون و سیاسەتی حزبێكی دیكە؟ یان ئایا بەرژەوەندییەكان ئەوەندە گرنگن كە عەلی باپیر نەتوانێ لە بچووكترین بابەتیشدا لەگەڵ یەكێتی هاوهەڵوێست نەبێت؟.

دەڵێ:جێی سەرسوڕمانە عەلی باپیر بە تەقاندنەوەی ژن و منداڵ و ئەفسەرێكی ئەنجوومەنی ئاسایش لە لایەن دژەتیرۆری یەكێتی خەجاڵەت نابن، كەچی بە سزادانی ئەو تیرۆریستانەی كردەوە تیرۆریستییەكەیان كردووە، خەجاڵەت بوون؟ دەی مرۆڤ كە چاوی بەرامبەر بە هەق و ڕاستی داخست، هەر بۆ خەجاڵەتبوون باشە.

بەپەلە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

به‌بۆنەی كۆچی دوایی هاوسه‌ری سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌. …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *