وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاشكرای ده‌كات مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان فه‌رمانی به وه‌زیری دارایی كردووه ،قه‌رزه‌كانی لای سه‌رمایه‌داران وه‌ربگرێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ڕای گه‌یاند:” مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ،وه‌زیری دارایی ڕاسپاردووه پاره‌ی قه‌رزی حكوومه‌ت لای سه‌رمایه‌داران ده‌ست بكات به‌وه‌رگرتنه‌وه‌یان ڕێكاره‌كان ده‌ستپێبكه‌ن و پێشچونیی باش هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتیشی، زۆرێك له‌و سه‌رماییه‌دارانه پاره‌یه‌كی زۆریان وه‌رگرتووه له حكوومه‌ت و تائێسته نه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ده‌بێت به زووی ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌دانه‌وی قه‌رزه‌كانیان یان ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی داندراون له جێ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زۆرێك له‌و دۆڵه‌مه‌نانه‌وه ده‌یانه‌وێت خۆیان بدزنه‌وه له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان له شۆسیالمیدیا و ته‌له‌فزیۆنه‌كان پڕوپاگه‌نده دژ به حكوومه‌ت و چاكسازی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ خۆدزینه‌وه له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌رشانیان.