له كۆبوونه‌وه‌ی دووێنێی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و سه‌رپرشتیاری یه‌كه ئیدارییه‌كان، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتم نییه و یه‌كێتی ده‌ست وه‌رده‌داته كاره‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ئاشكرای كرد:” له كۆبوونه‌وه‌ی دووێنێ وه‌زیری ناوخۆ پارێزگاری سلێمانی به ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتوه، ناتوانم وه‌ك پێویست ده‌سه‌ڵاته‌كانم به‌كاربێنم ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی له كاره‌كانم هه‌یه و ڕێگریم لێ ده‌كرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتوشیه‌تی:” من فه‌رمانم به كشانه‌وه‌ی تیمی ته‌ندروستی له مه‌رزی باشماخ نه‌كردووه، ئاگاشم لێ نه‌بووه كه‌سانی تر ئه‌وكاره‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها ئێستا له سلێمانی زیاتر له سه‌د كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و ون و نایه‌نه نه‌خۆشخانه‌كان، وه‌زیری ناوخۆ به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری وتوه ده‌بێت بیان دۆزیته‌وه بیان هێنیته نه‌خۆشخانه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌ڵێنی داوه.