ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی چرکە لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانە تاوتوێ دەکرێن:
– خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و وردەکارییەکانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
– خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی لەبارەی بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
– گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی چەند پڕۆژەیاسایەک.