خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند ئه‌مڕۆ له باخی گشتی سلێمانی كۆده‌بنه‌وه بڕیار له باره‌ی ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانی فراوان ده‌كه‌ن، له ڕۆژانی ئاینده و مه‌ترسیی هه‌یه شاسوار چاڤی لاند له بری قه‌رزه‌كانی بیدات به حكوومه‌ت.
دانا محه‌ممه‌د پارێزه‌ری ڕاوێژكار و پارێزه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ 3/6/2020 له باخی گشتی سلێمانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند كۆده‌بنه‌وه و قسه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ده‌كه‌ین و دژ به‌هه‌نگاوه‌كانی شاسوارعه‌بدولواحید كه ده‌یه‌وێت چاڤی لاند له بری قه‌رزه‌كانی بداته به‌حكوومه‌ت و پشكی 10 هه‌زار هاوڵاتی بخوات.
هه‌روه‌ها گوتی، له خۆپێشاندانه‌كه‌مان داوای ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین شاسوار ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت چاڤی لاند له‌بری قه‌رزه‌كانی بدات به‌حكوومه‌ت ،ده‌بێت موڵكه‌كانی تری لێ وه‌ربگیردرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:” ئێمه ساڵانه له دادگا سكاڵا دژی شاسوار عه‌بدولواحید تۆمارده‌كه‌ین داوای مافه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام دادگا هیچ ڕێكارێكی یاسایی ناگرێته‌به‌ر.