نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نەواس عەلی  شەریف لە خۆشەویستییەوە بۆ سەرهە ڵگرتن

نەواس عەلی  شەریف لە خۆشەویستییەوە بۆ سەرهە ڵگرتن

 

نەواس عەلی  شەریف ئەو کوڕە کوردەی ناحیەی پیرەمەگروون سەر بە پارێزگای سلێمانی دووای چەندینجار داواکردنی ئەوکچەی خۆشی ویستووە بۆ ژیانی هاوسەرییەتی هەڵی بژاردبوو بەڵام ماڵی باوکی کچەکە ڕازی نابن کچەکەیانی پێبدەن ، ناچاریان دەکەن کوڕ و کچەکە بیر لە هەڵهاتن بکەنەوە ، چارەنووسیان ئاوارەی و کوشتن دەبێ .

لە کوردستان زۆرێک لە بنەماڵەکان ڕازی نابن بەوەی کچەکانیان بە دڵی خۆی ئەو کوڕە هەڵبژێرێت کە دەیەوێت ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنێت .

سەرچاوەیەکی نزیک لە ماڵی نەواس عەلی شەریف پێمانی ڕاگەیاند ، نەواس عەلی شەریف لەگەڵ پەیام عومەر عوسمان خۆشەویستی لەنێوانیاندابوو بۆ ئەوەش نەواس چەند جارێک خزم و کەسەکانی ناردە ماڵی پەیام و داوای کرد بەڵام ماڵی پەیام ئامادە نەبوون کچەکەیان بدەن بە نەواس بەڵام خۆشەویستی نەواس و پەیام بەردەوام بوو ڕەتکردنەوەی ماڵی باوکی پەیام بە دانی کچەکەیان بە نەواس هیچ کاریگەری نەبوو لەسەر خۆشەویستی نێوان دوو خۆشەویستەکە .

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد ، بەردەوامی ڕەتکردنەوەی ماڵی باوکی پەیام بەپێدانی ڕێگە بە هاوسەریەتی نێوان پەیام و نەواس بدەن ، ئەو دوو خۆشەویستەی گەیاندە ئەو بڕواییەی جگە لەوەی ڕێگەی هەڵاتن هیچ ڕێگایەکی ترنییە لەفەر دەمیان ئەوەشبوو دوای ماوەیەک دەنگی دیارنەمانی پەیام و نەواس بڵاو بوویەوە .

خاڵۆی نەواس عەلی شەریف پێمانی ڕاگەیاند : چەند ساڵێک نەواس و پەیام خۆشەویستی یەک بون خۆشەویستێکی زۆر جوان بوو بەرنامەی تەواوی پاش زەواجیان   

دانابوو بۆیە کاتێک کاتی ئەوەهات ئەو دوو خۆشەویستیەکەیان ئاشکرابکەن نەواس بە فەرمی داوای خۆشەویستەکەی لە ماڵی باوکی دەکات ، بەپێی دابوونەریت و شەرعی ئیسلام ماڵی باوکی ناردە ماڵی پەیام و داوای بەڵام ماڵی باوکی پەیام ڕەتیان کردەوە کچەکەیان پێبدەن .

لە درێژەی گێڕنەوەی چیرۆکی خۆشەویستی پەیام و نەواس خاڵۆی نەواس دەڵێ سێ جار نەواس داوای پەیام لە ماڵی باوکی بەڵام بەردەوام باوک و براکانی ڕەتیان دەکردەوە کچەکەیان بدەن پێی و ببیێتە هاوسەری دەیان وت ئێمە لە ڕووی ئابووری و پۆستی باڵای حیزبی کۆمەڵایەتی لە ئاستی خێزانی نەواس نین ، ئەوەش وای کرد دواجار نەواس و پەیام بیر لە هەڵهاتن بکەنەوە هیچ ڕێگەیەک نەمێنێتەوە لەبەر دەمیان بۆیە پەیام و نەواس بڕیاردەدەن لە شارەدێکەیان هەڵبێن . 

خاڵۆی نەواس عەلی شەریف درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێ، کاتێک پەیام و نەواس هەڵاتن ڕۆشتون بۆ شاری سلێمانی هاتنە ماڵی ئێمە ، کاتێک ماڵی باوکی پەیام بەهەڵهاتنی کچەکەیان دەزانن لەگەڵ نەواس دەڕۆنە سەر ماڵی نەواس عەلی شەریف ، هەڕەشەیان لێدەکەن ، باس لە کوشتنی خێزانەکەدەکەن بە گشتی دەکەن  .

نەواس یان دەست نەکەوێت ، ئەوەدەبێت دایکی نەواس تەلەفۆن بۆ براکەی دەکات لە سلێمانی پێیدەڵێ نەواس لەگەڵ پەیام هەڵهاتووە ماڵی باوکی هەڕەشە لە ئێمە دەکەن و هاتوونەتە سەرمان ئەوەبوو من پێم وت ئەوەتان لای من ، دایکی نەواس لە ترسی ئەوەی نەوەکا برا و باوکی پەیام کوڕ و کچەکانی بکوژن ، پێیان دەڵێ لە ماڵی خاڵۆیین لە   سلێمانی.

هەروەها خاڵۆی نەواس دەڵێ ، بە نەواس وت ئەوە دایکت بوو وتی ، نەواس و پەیام هەڵهاتوون هەڕەشەی کوشتن لە ئێمە دەکەن ماڵی کچەکە هاتوونەتە سەرمان منیش ڕاستی ئەوەم پێ وتن لای من ، بۆیە پەیام دەنێرم بۆ ماڵی دراوسێکەمان و تۆش هەر خۆت دەتونی هەڵبێی چونکە دایکت وتی ماڵی باوکی پەیام یەک سەر هاتوون بۆ کوشتنتان ، ئەوەبوو منیش نەواسی خوشکەزام ناردە دەرەقەی شار و پەیامیش ڕۆشتە ماڵی دراوسێیەکەمان ، کاتێک براو باوکی پەیام گەیشتنە ماڵی ئێمە لە سلێمانی دەدەن بەسەر ماڵەکەمدا و دەی پشکنن بۆ دۆزینەوەیان برا و باوکی پەیام هەڕەشەی کوشتنیان لێکردم پێیان نەڵێم لە کوێن منیش بە ناچاری دەڵێم پێیان ، نەواس هەڵهات بەڵام پەیام کچەکەتان لە ماڵی دراوسێکەمانە ، ئەوە دەبێ باوک و برای پێکەوە دەڕۆن و پەیام لە ماڵە دراوسێیەکە دەدۆزنەوە و دەی بەن لەگەڵ خۆیان و بە پێی زانیارییەکان لە چۆڵەوانیەک دەی کوژن .

خاڵی نەواس دەڵێ مەترسی کوشتن لەسەر ژیانی نەواسی خوشکەزام هەیە هیچ کەس تا ئێستاش شوێنی نازانێت و هەرکات دەربکەوێتەوە دەی کوژن .

وتەمان لە خاڵی نەواس وەرگرت و دەڵێ ، نەواسی خوشکەزام لە کوردستان ببیندرێت دەست بەجێ دە کوژرێت ، ئێستاش شوێنی نادیارە .

هەر بەپێی زانیارییەکان ، ماڵی باوکی پەیام بەردەوام چاودێری ماڵی باوکی نەواس دەکەن ، بۆ ئەوەی لە هەر زانیارێک ئاگاداربن پێوەندی بە شوێنی نیشتەجێبوونی نەواس هەبێت ، ناو و وێنەی نەواسیان بە بازگەکانی سنووری سلێمانی داوە تاوەکو بتوانن لەو ڕێگەوە نەواس بدۆزنەوە ، وتویانە ئێمە کچەکەی خۆمانمان کوشتووە دەبێت نەواسیش بکوژرێت .

بۆ زیاتر زانیاری لەسەر ئەو کێشە کۆمەڵایەتیە، بە دواداچونمانکرد و پێوەندیمان بە پارێزگای سلێمانی کرد وتیان بەڵێ ، کەیسی نەواس عەلی شەریف و پەیام عومەر عوسمان لای ئێمەیە ، ئەو کوڕ و کچە خۆشەویستی یەک بوون بەڵام کچەکە لەلایەن باوک و براکەی دەکوژرێت و بەڵام نەواس عەلی شەریف شوێنی نادیارە . زانیاری زیاترمان دەست کەوت لەوەی باوکی پەیام عومەر عوسمان دەسەڵاتدارە لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، بەرپرسی خانەنشینی سەربازییە، هەر ئەوەش وادەکات زۆربێ باکانە دەست بۆ کوشتنی کچەکەی و ئەو کوڕە بەرێت کە خۆشەویستییەتی ، بەڵام دوواجار کچەکەی کوشت و ئێستاش بە ئازادی دەسوڕێتەوە هەردەم هەڕەشەی کوشتن لە نەواس دەکات ، بکەوێتە بەر دەستی دەی کوژێت بەردەوامیش ماڵی باوکی نەواس هەراسان دەکەن

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *