نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرە دووادەخات بۆ ئەوەی عەلی باپیر لە پۆستەکەی بمێنێتەوە؟

کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرە دووادەخات بۆ ئەوەی عەلی باپیر لە پۆستەکەی بمێنێتەوە؟

کرمانج حسین مصطفی

کۆمەڵی ئیسلامی دەبووساڵی ڕابدوو کۆنگرەی ببەستێت بەڵام کێشەی ناوخۆی ڕێگربوو لە بەردەمی، چونکە چەندین باڵ لەناو حیزبەکەی سەری هەڵداوەو عەلی باپیر ئەمیری ئەو حیزبەیان قبووڵ نییە.

محەمەد بامۆکی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند: “کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی کۆمەڵ دەستیان پێکردووە، تەنھا سێ مەڵبەند ماوە کۆنفرانس ئەنجام بدات، دوای تەواوبوونی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان، کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دەکەین و ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگە نەگرێت، ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەم دیاری دەکەین و کۆنگرە دواناخەین“.

سەرچاوەیەکی تایبەت کۆرۆنا بیانووە بۆ دوواخستنی کۆنگرە ئەگەرنا کێشەی ناوخۆی لە ناوحزب هەیە و بە چارەسەرنەکراوەی ماوەتەوە،لە ماوەی ڕابردووش لە قەواعید و قیادە لە کۆمەڵ دوورکەوتنەوە.

ڕوونیشی کردەوە: “لە کۆنگرەدا گۆڕانکاری لە پەیکەری کۆمەڵ دەکەین، بەڵام ئەو پێشنیارانەی ئێستا هەن، لە کۆنگرەدا یەکلایی دەکرێنەوە، بەتایبەتی پۆستی (ئەمیر) جارێ نازانین ئایا بەو ناوە دەمێنێتەوە یان نا، ھەرچەندە لە کۆنگرەی پێشوودا پێشنیاز کرا پۆستی (ئەمیر)  نەمێنێت، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا.

دووپاتیشی کردەوە کە ئەو باوەڕ ناکات جگە لە عەلی باپیر، کەسی دیکە خۆی بۆ پوستی ئەمیری کۆمەڵ کاندید بکات

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *