ڕاپۆرت : ڕێبین غەریب : کەرکوک
توندوتیژی خێزانی باوترین دیاردەكانی توندوتیژی مرۆڤە و لەم رۆژگارەدا بەشێوەیكی فراوان بەربڵاوە، هەرچەندە لە كۆمەڵگای خۆماندا سەرژمێریەكی ئەوتۆی لەسەر نەكراوە یان ئەوەی توێژینەوەیەكی لەسەر نەكراوە، بەڵام جێكارەكانی ئەم توندوتیژیە بەشێوەیەكی ئاشكرا دەبینرێت بۆیە پێویست بەهەڵوێستەیەكی جیدی دەكات لەسەر جەم رێكخراو و سەنتەرەكانی كۆمەڵگای مەدەنی،ڕۆژانه شاهیدی توندووتیژی و كوشتنی كچان و ژنانی وڵاته‌كه‌مانین له‌ژێر ناونیشانی جیاواز.
ئێستاش ئامارەکانی توندوتیژیی دژی ژنان لە ئاستێکی مەترسیداردایە و، حکوومەت و ڕێکخراوەکانی ئەو بوارەش، لە هەوڵی بەردەوامدان، بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتی توندوتیژی و کوشتنی ژنان. زۆرجار توندوتیژی تەنیا خۆی لە کوشتن و ئازاردانی جەستەییدا نابینێتەوە. بەڵکو، ڕێگرتن لە ئازادییە سەرەتاییەکانی مرۆڤیش توندوتیژییەکی ترسناکە. له كه‌ركووك
له به‌رواری 1/1/2017 تاكو 1/10/2017 به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی وه‌رمان گرتووه و تۆمار کراون له لایه‌نی ده‌زگاكانی پۆلیس لە سنووری پاریزگای کەرکوک20 كچ خۆیان كوشتووه 10 كچ كوژراون و 15 كچیش بریندارن، ته‌واوی كوشتن و خۆكوشتنه‌كانی ژنان و كچان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی وسۆزداری و زۆر جاریش جیاوازی ئاین ونەتەوەکان هۆکارن بۆ سەرهەلدانی ئەم کیشانە بەهۆی ئەوەی لەسنوری پاریزگای کەرکوک جگە لە کورد و عەرەب تورکمان و کلد و ئاشوری ئیزیدی و کاکەیی سابئیی هتد دەژین تەنانەت لەناو كۆمه‌ڵگای كوردی کە كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالارین ژنان هیچ حسابێكیان بۆ ناكرێت و ده‌بێت به‌رده‌وام فه‌رمانی باوك و براو مێرده‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌م ڕاپۆرته‌ماندا ناوی چه‌ند ژن و كچ كوژرا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ناوه‌كانی تابان محه‌ممه‌د و سازان كه‌ریم و شنۆ ئارام و هه‌نسك عومه‌ر و ڕۆشنا ئیسماعیل له سنووری پارێزگای كه‌ركوك له ژێر ناوی پاكردنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف له‌لایه‌ن باوك و براو پیاوه‌كانیانه‌وه، به‌رده‌وامی كوشتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
ڕێبوار عه‌لی و هه‌رێز كاكه‌یی نموونەی یەکیک لەو قوربانیەی توندووتیژەیە کۆمەلایەتی و یەکتر قبوڵنەکردنە ئاینیەن کە عه‌لی له پێڕه‌وی ئاینی ئیسلام و هه‌رێز له پێره‌وی ئاینی كاكه‌یی دانیشتووی گوندی(عەرەب کۆیی، کۆبانی) له پاش ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی سۆزداری كوڕ و كچ ئاشكرا ده‌بێت له ماڵی هاوڕێیه‌كی نزیكی ڕێبوار ده‌بیندرێن،له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیكی كچه‌كه بڕیاری كوشتن‌یان ده‌ده‌ن، كچه‌كه ده‌كوژرێت و هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای داقووق له گوندی شالیار ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزنه‌وه، بكوژ باوكی كچه‌یه بەناوی (کانەبی) کە فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه‌یه و پۆلیس ناتوانێت ده‌ستگیری بكه‌ن.
پۆلیس ناتوانێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكات تاوانی كوشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ناو هێزه سه‌ربازییه‌كانن
ڕێبوار عه‌لی ئه‌و كوڕه‌یه پێڕه‌وی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه به‌ڵام ئاشقی كچێك ده‌بێت پێڕه‌وی ئاینی كاكه‌ییه، ڕێبوار و هه‌رێز ئه‌و دوو ئاشقه‌ن ئاین كه‌لتوور ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هۆكار بووه مه‌رگ و سه‌رگه‌ردانی بۆیان،كاتێك ریبوار و هه‌رێز به‌یه‌كه‌وه ده‌بیندرێن له ماڵی هاوڕێكی نزیكی ڕێبوار پێكه‌وه ده‌بن، ماڵی هه‌رێز كاكه‌یی ده‌زانن كچه‌كه‌یان ئاشقی كوڕێك بووه پێڕه‌وی ئاینی ئیسلامه و له‌ڕوی ئاستی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاستی خۆیان نییه ڕازی نابن به‌و پێوه‌ندییه بۆیه ڕوداوه‌كان سه‌رده‌كێشێت،بۆ كوشتنی هه‌رێز كاكه‌یی و سه‌رگه‌ردان بوونی ڕێبوار عه‌لی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوشتنی ده‌درێت.
له ساڵی 2017 ڕێژه‌ی كوشتنی ئافرەتان به‌گشتی له سنووری پاریزگای کەرکوک لە به‌رزبوونه‌وه‌دایه به‌هۆی نه‌بوونی یاسا و بوونی هێزی میلشیایی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ده‌ستوور به‌شێكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كچه‌كانیان ده‌كوژن به‌رپرسی باڵای هێزه سه‌ربازییه‌كان و هیچ یاساییه‌ك نییه بتوانێت ده‌ستگیریان بكات چونكه یاسا و دادگاكان ناتوانن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن له پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
لە لیدوانیکی تایبەت بەریز بەریوبەری گشتی پۆلیسی داقوق سەبارەت بە روو داوەکانی کوشتنی ژنان لە قەزای داقوق عەمید کاوە غەریب ووتی :بەداخەوە زۆربەی رووداوەکانی کوشتنی ژنان بەهۆی سۆزداری و کیشە کۆمەلایەتی و جیاوازی چینایەتی و ئاینی نیوان بنەمالە و سەرۆک عەشیرەتە جیاوازەکانەوەنی ئەو سنورەوەیە ، دواهەمین رووداوی کوشتنی ژنان لەو ماوەیەدا هیزەکانمان له بوونی ته‌رمێك له گوندی شالیاری ئاگادارکرەینەوە دوای ئەوەی هێزه‌كانمان ڕۆشتنه سه‌ر ڕوداوه‌كه ته‌رمه‌كه كچێك بوو ته‌مه‌ن سه‌رو 25 ساڵ ناوی هه‌رێز بوو، پاش لێكۆڵینه‌وه زاندرا باوكی كچه‌كه كوشتوویه‌تی به‌هۆكاری پێوه‌ندی سۆزداری كچه كه‌یان پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كوڕێك كه پێڕه‌وی ئاینی ئیسلامه و كچه‌كه‌ش پێڕه‌وی ئاینی كاكه‌ییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌ڵێ:” ئه‌و كوڕه‌ی پێوه‌ندی سۆزداری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ی بووه قوربانی ده‌ستی باوكی له ئێسته‌دا شوێنی خۆی بزر كردووه چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌س و كاری كچه‌كه‌وه ده‌ڵێن چۆن كچه‌كه‌ی خۆمانمان كوشتووه ئه‌ویش ده‌بێت بكوژرێت.
بۆ به‌دوواداچوونی زیاتری كه‌یسه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیك له ڕێبوارقسه‌مان كرد و شوێنی ئێسته‌ی ڕێبوارمان لێ پرسی، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌ی ویست ناوی بنوسین وتی، ڕێبوارعه‌لی پاش ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ئاشكرا بوو به‌ناوی هه‌رێز ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كه‌س و كاری كچه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرا، له پاش ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی خۆیان كوشت جدییه‌تی كشتنی ڕێبوار زیاتر بووه بۆیه ڕێبوار شوێنی خۆی گوم كردووه تاكو ئێسته‌ش نازاندرێت بۆ كوێ ڕۆشتووه.
چالاكوانانی ماڤه‌كانی ژنان ریژەی کوشتن و خۆسوتاندنی ئافرەتان لەسنوری گوندەکانی قەزای داقوق زۆر بەرزە ئەمەش بەهۆی دواکەوتووی ئاستی رۆشنبیری دانیشتوانی ناوچەکە وسزانه‌دانی تاوانبارانه
له كه‌ركووك چه‌ندین پێوه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كچان و كوڕان بتوانن بگه‌ن به‌یه‌ك هیچ كات ڕێگه نادرێت خۆشه‌ویستی خۆیان چاره‌نوسی خۆیان دیاری بكه‌ن، نموونه ماڵی كوڕ و كچ ته‌ماشه‌ی ئاستی هێز و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی به‌رامبه‌ری یه‌كتری ده‌كه‌ن، كوشتنی خۆشەویستەکانیش زۆربەی کات قوربانی بیركردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژاری و ئاینی و پیگە سەربازیەی هتد ئەو بنەمالەنەن.
بۆ زیاتر بنكۆڵی ڕاپۆرته‌كه‌مان بەتایبەتی لە کەیسی هەریزدا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیكی كچه قوربانییه‌كه گرت و پێمانی وت،هه‌رێز پێوه‌ندی سۆزداری له گه‌ڵ كوڕێكی پێڕه‌وی ئاینی ئیسلام و ئاستی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خوار ماڵی باوكی هه‌رێز بووه، ئه‌وه‌ش لای ئێمه قبووڵكراو نییه بۆیه باوكی و كه‌سه‌كانی بڕیاری كوشنیان كرده چاره‌نوسی.
عه‌مید كاوه غەریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی داقووق له وه‌ڵامی پرسیاریکی ئیمە سەبارەت بەگیرانی تاوانباران بەتایبەتی لەکەیسی ریبوار و هەریز پێمانی وت، نه‌خێر نه‌مان توانیوه ده‌ستگیری بكه‌ین چونكه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و ده‌ستگیركردنی پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و تاكو ئێسته ڕه‌زامه‌ندی نه‌دراوه تاكو پۆلیس بتوانێت باوكی بكوژی كچه‌كه‌ی ده‌ستگیربكه‌ین، نایشاریینه‌وه زۆرجار پۆلیس ناتوانێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكات تاوانی كوشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ناو هێزه سه‌ربازییه‌كانن یان ئاستی ئابووری و پیگەی كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌هێزه.
ڕێبوار عه‌لی نموونه‌ی زندووی كۆمه‌ڵگای كه‌ركووك به‌هۆی پێوه‌ندی سۆزداری ترس له‌سه‌ر گیانی هه‌یه و خۆی شوێن بزركردووه
ناهیده محه‌ممه‌د چالاكوانی ماڤه‌كانی ژنان پێمانی وت،ریژەی کوشتن و خۆسوتاندنی ئافرەتان لەسنوری گوندەکانی قەزای داقوق زۆر بەرزە ئەمەش بەهۆی دواکەوتووی ئاستی رۆشنبیری دانیشتوانی ناوچەکە و سزانه‌دانی تاوانبارانه، تەنانەت دادگاکان و داواکاری گشتی نه‌یان توانیوه كه‌یسه‌كان بجوڵێن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تاوانباران ئه‌فسه‌ری پله باڵان یان کەسانی دەست رۆیشتوون ویان خاوەن عەشیرەتن و پیگەی بەرزی کۆمەلایەتین هه‌ره‌شه و تۆقاندن وای كردووه له‌م سنووره‌ی ئێمه دادگاكان ناتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن ئاخر دادگایه‌ك نه‌توانێت سزای تاوانبارێكی وابدات كچه‌كه‌ی خۆی بکوژیت، ئیتر بوونی دادگا هیچ مانایه‌كی نامێنێت.