کرمانج حسین مصطفی
ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه له خورماتوو ئاشكرای ده‌كات كه زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ڕیزی حه‌شدی شه‌عبین و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن ئێرانین.
نه‌قیب كه‌مال عوسمان، ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شارۆچكه‌ی خورماتوو ڕایگه‌یاند: “ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كه چه‌ند ڕۆژێكه له سه‌ر باڵه‌خانه‌كانى ناو خورماتووه‌وه به چه‌كى قه‌ناس ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن دانیشتووى شارۆچكه‌ى خورماتوو نین و سه‌رجه‌میان ئێرانین و له ئێرانه‌وه نێردراون بۆ خورماتوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌پاڵ چه‌كدارانی دیكه‌ی حه‌شدى شه‌عبیدا شه‌ر له دژی كورد بكه‌ن”.
گوتیشى: “ئه‌و چه‌كدارانه پێش ئه‌وه‌ى بێنه خورماتووه‌وه له وڵاتى لوبنان ڕاهێنانیان له سه‌ر به كارهێنانى چه‌كى قه‌ناس پێكراوه “.
پێشووتر به‌رپرسانی كورد له خورماتوو ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه به‌شێكی زۆر چه‌كداره كوژراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئێرانین.