نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاری نانەکەلی: بافڵ و قوباد فەرموون ئەوە عەرز و ئەوە گەز

ئاری نانەکەلی: بافڵ و قوباد فەرموون ئەوە عەرز و ئەوە گەز

ئاری نانەکەلی: ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی

وەڵامە لاوازەکەی قوباد و بافل کە بەناوی تیمی یەکێتییەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی شکست و بێ توانایی ئەوانە. کابینەی نۆیەم توانی بێ توانایی سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی لە ئیدارەدان بسەلمێنێت. سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم لە وە سەرچاوەی گرتووە کە چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکان ناکات و ئامادە نییە بەرژەوەندی گشتی بکاتە قوربانی بەرژەوەندی چەند کەسێک.
یەکێتی لە جیاتی ئەم وەڵامە لاوازە، با بێت تۆمەتباران بخاتە بەر دەم ویژدان و دادگای خەڵک ئەگەر ترسی لە هیچ نییە.
تیرۆرکردن قارەمانیەتی نیە. تاوانە و تاوانباران چیتر ناتوانن بە بودجەی حکومەت خەڵک تیرۆر بکەن.
ئەو کەسانە لاواز و شکەست خواردوون کە لە گفتوگۆ ڕا دەکەن و لە ترسی ڕەفتارەکانیان جورئەتی ڕووبەڕووبونەوەیان نییە.

سەرکردایەتی لاوازی ئیستای یەکێتی نەیتوانی بەرگەی چاکسازی بگرێت و ڕێگری لە وەزیرەکان دەکات خزمەتی خەڵک بکەن بۆ ئەوەی لە پەنای گەورە کردنی کێشەکان خۆیان بشارنەوە.

فەرموون چیتر ڕێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن مەکەن. ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوە عەرز و ئەوە گەز.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: حکوومەت هەمیشە یارمەتیدەری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *