نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئامینە زکری: یەکێتی هەموو خەون و خەیاڵ و ستراتیژیەتییان لەلای ئاژاوە و تیرۆر و تەسفیە حساباتە

ئامینە زکری: یەکێتی هەموو خەون و خەیاڵ و ستراتیژیەتییان لەلای ئاژاوە و تیرۆر و تەسفیە حساباتە

ئامینە زکری: یەکێتی هەموو خەون و خەیاڵ و ستراتیژیان لەلای ئاژەوەو تیرۆرو تەسفیە حسابە

با خەڵک دادوەربن

پەیامی بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر خاڵی لەسەر ئەو پرسیارانە دانا کە خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیبوو، زۆر بە ڕوونی و ئاشکرایی و بێ پێچ و پەنا هەموو شتێکی خستە بەردەم هاونیشتیمانیان، دوای ئەم پەیامەش با ئیتر خەڵک خۆیان دادوەربن.

بەڕێز مەسرور بارزانی تائێستا سەرۆکی حکوومەتێک بووە کە شەریکە سەرەکەییەکەی بەقەد نەیارەکانی لەسەنگەر بووە بۆی،لەپاڵ قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان و ئەو کێشەو تەگەرانەی هاتوونەتە پێش لەهەمانکاتدا یەکێتی بۆ بڕیارە سەرتاسەرییەکانی لەمپەر دروست بکات و بیەوێت ئەرزش بۆ دامەزراوە یاساییەکانی هەرێم نەمێنێت و هەموو خەون و خەیاڵ و ستراتیژیان لەلای ئاژەوەو تیرۆرو (تەسفیە حسابی)ناوخۆیان بێت و بەپارەو داهاتی خەڵک و بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و دەسەڵاتی حکوومی خزمەتی چەند کەسێک بکرێت.

بەڕێز مەسرور بارزانی لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە دروشمی شەفافیەت و خستنە ڕووی هەموو داتایەکی بۆ خەڵک بڵند کردووەو کاری بۆ کردووەو ئەم بەیاننامە وردەش کە بڵاوکرایەوە دووپاتی ئەم شەفافیەتەیە بۆ خەڵک.

ئەم حکوومەتەو سەرۆکەکەی نیشانیاندا سازش ناکات لەسەر چاکسازی وبڕیاری سەرتاسەری و وەرگرتنەوەی داهات بۆ خەڵک لەبری ئەوەی بۆ چەند کەسێک بێت، سازش ناکات لەپاراستنی ئارامی و سەقامگیری و ڕێگری لە تیرۆرو هەموو ئەو داواکارییانەی کەخواستی خەڵکن.

ئامینا زکری

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *