نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: داواكاری گشتی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ سزای توند ده‌ده‌ین بانگه‌شه‌ بكات كۆرۆنا بونی نییه‌

به‌په‌له‌: داواكاری گشتی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ سزای توند ده‌ده‌ین بانگه‌شه‌ بكات كۆرۆنا بونی نییه‌

دادوه‌ر پشتیوان سمكۆ، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند: “گرتنه‌به‌رى رێككاره‌كانى خۆپارێزیى و پێدانى رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌ خۆپارێزى له‌ په‌تاى كۆڕۆنا، به ‌ئامانجى پاراستنى ته‌ندروستى هاووڵاتییانه‌ و هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ بكات په‌تاكه‌ بوونى نییه‌, یانیش مه‌ترسییه‌كه‌ى به‌و جۆره‌ نییه‌ كه‌ باس ده‌كرێت، رێككارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر”.

راشیگه‌یاند: ” داواكارى گشتى به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنى گیانى هاووڵاتییان و ته‌ندروستى گشتى, بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك له‌رێگه‌كان چ له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن یان سۆشیال میدیا یانیش هۆكاره‌كانى گه‌یاندنه‌وه‌، بانگه‌شه‌ دژى بوونى په‌تاكه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ رێككارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو” چه‌ندین جۆر سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داندراوه‌ له‌وانه‌ش پێبژاردن و به‌نكردن، بۆنموونه‌ خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن، سزاكه‌ى یه‌كێك له‌م سزایانه‌یه‌ پێبژاردنه‌ له‌ یه‌ك تا پێنج ملیۆن دینار و به‌ندكردن بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ تا پێنج ساڵ یان هه‌ردووكیان، هاووڵاتییانیش ده‌توانن له‌ كاتى بینینى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن له ‌رێگه‌ى پێگه‌ى فه‌رمیی داوكارى گشتییه‌وه‌”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *