نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌ڵێ كێ به‌رپرسه‌ له‌ واڵاكردنی درگاكان و بڵاوو بونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌ڵێ كێ به‌رپرسه‌ له‌ واڵاكردنی درگاكان و بڵاوو بونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی

وەزیرێکی پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەخنە لە کشاندنەوەی تیمە تەندرووستییەکان لە دەروازەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێت و داوای ڕوونکردنەوە لە ئیدارەی خۆجێیی شارەکە دەکات.

دڵشاد عەبدولڕەحمان، وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی یەکێتی کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندان پۆستی جیاوازی لەنێو حزبەکە هەبووە، نووسینێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی بە ناونیشانی (کێ بەرپرسە لەم دۆخەی کۆرۆنا لە سلێمانی؟” و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە: ”ناکرێ ئەم دۆخە نالەبارەی تەندروستی لە سلێمانی، ھەر ئاوا ڕاگوزەر تێپەڕێ، ئەمە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە ھەیە، بەتایبەتیش کە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆناوە پابەندی تەواوی بڕیارەکانی حکوومەت بوون و ئەوەی لەسەریان بوو، کردوویانە”.

هاوکات لەبارەی هۆکاری تۆمارکردنی دەیان حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی لە چەند ڕۆژی رابردوودا، نووسیویەتی: ”ئەوانەی دەروازەکانی سلێمانییان بە ڕووی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا کردەوە و ئەوانەی تیمە تەندروستییەکانیان لە باشماخ کشاندووەتەوە، دەبێ وەڵامی خەڵک بدەنەوە کە لەسەر چ بنەمایەک دەروازەکانی سلێمانییان واڵا کرد؟”.

جەختیشی کردووەتەوە: ”ھۆکاری سەرەکیی ئەم بڵاوبوونەوە خێرایەی کۆرۆنا، ھاتنی بێ کۆنتڕۆڵی خەڵکە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و کەرەنتین نەکردنی ئەوانەن کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە”.

لە کۆتاییشدا نووسیویەتی: “ئیدارەی خۆجێیی سلێمانی و خودی پارێزگار، دەبێ ڕوونکردنەوەی ھەبێ”.

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *