دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پشكی یه‌كێتییه ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی ئێستا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێنماییه كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌پێ زانیارییه‌كان ڕۆژ 1/6 زیاتر له 160 حاڵه‌تی توشبووی كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركراوه ،به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ڕێگه نه‌دراوه ژماره‌كه وه‌ك خۆی بڵاو بكرێته‌وه،به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سه‌باح هه‌ورامیان وتوه، نابێت ئه‌و ڕێژه‌یه ڕابگه‌یه‌نیت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه‌ی ئاشكراكرد:” سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ،ویستوویه‌تی ژماره‌ی توشبووان كه 1/6 160 توشبووی كۆرۆنا بووه ڕا بگه‌یه‌نێت به‌ڵام یه‌كێتی قبووڵی نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:” یه‌كێتی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سه‌باح هه‌ورامی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه، چونكه بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ڵێ با له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان شه‌فافبین ،هه‌ڵكشانی توشبوانی كۆرۆنا ڕابگه‌یه‌نین.