
دادوه‌ر پشتیوان سمكۆ، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند: “گرتنه‌به‌رى رێككاره‌كانى خۆپارێزیى و پێدانى رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به خۆپارێزى له په‌تاى كۆڕۆنا، به ئامانجى پاراستنى ته‌ندروستى هاووڵاتییانه و هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات په‌تاكه بوونى نییه, یانیش مه‌ترسییه‌كه‌ى به‌و جۆره نییه كه باس ده‌كرێت، رێككارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر”.
راشیگه‌یاند: ” داواكارى گشتى به‌رپرسه له پاراستنى گیانى هاووڵاتییان و ته‌ندروستى گشتى, بۆیه هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك لهرێگهكان چ له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن یان سۆشیال میدیا یانیش هۆكاره‌كانى گه‌یاندنه‌وه، بانگه‌شه دژى بوونى په‌تاكه بڵاوبكاته‌وه رێككارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو” چه‌ندین جۆر سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه داندراوه له‌وانه‌ش پێبژاردن و بهنكردن، بۆنموونه خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن، سزاكه‌ى یه‌كێك له‌م سزایانه‌یه پێبژاردنه له یه‌ك تا پێنج ملیۆن دینار و به‌ندكردن بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ تا پێنج ساڵ یان هه‌ردووكیان، هاووڵاتییانیش ده‌توانن له كاتى بینینى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن له رێگه‌ى پێگه‌ى فه‌رمیی داوكارى گشتییه‌وه”.