داواكاری گشتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هه‌ر لایه‌نێك هاوڵاتیان ساردبكاته‌وه له ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی كۆرۆنا، ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، داواكاری گشتیی سلێمانی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له ڕابردوو خێراتره، بۆیه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن”.
داواكاری گشتی سلێمانی داوای له مامۆستایانی ئایینی، ڕۆشنبیران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كردووه، ڕۆڵی ئه‌رێنی ببینن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ك پێشتر ئه‌و ڕۆڵه‌یان بینیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ” داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا ده‌كه‌ین، كه به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و له مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه كه‌م نه‌كه‌نه‌وه و نه‌بنه هۆكاری لاوازكردنی بڕوا و متمانه‌ی هاوڵاتیان، به‌پێچه‌وانه‌وه ناچارده‌بین ڕێكاری یاسایی له دژیان بگرینه‌به‌ر”.