ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و پابه‌ندبوونی هاووڵاتییانی به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوە به گرنگ وه‌سف كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامەكەی لە ڕێگەی هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)ەوە بڵاو كردووەتەوە و رایگه‌یاندووە “ئێستا، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م بڕیاره له پێناو پاراستنی ته‌ندروستیمانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو”.
هه‌روه‌ها دەڵێ “بۆیه گرنگه پابه‌ندی بڕیاره‌كه بین و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌رچاو بگرین”.
كاتژمێر (06:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یانی ژماره (38)ـی رۆژی (31ی ئایار/ مایۆی 2020)ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی (6) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.