مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە لەم دۆخە خەڵك بێ ئومێد نەكرێت، ھەمووان پێكەوە گرفتەكان چارەسەر بكەن. دەشڵێت “ئەگەر نەچینەوە سەر رێچكەی تەبایی و برایەتی دۆخەكە بەمشێوەیە بەڕێوەناچێت”.
مستەفا چاوڕەش،ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی راگەیاند: “ھەر یەك لە سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی حكومەت و مەكتەبی سیاسی پارتی و لایەنەكانی دیكە بەبۆنەی یادی دامەزراندن پیرۆزباییان بۆ یەكێتی ناردووە، پێم وایە بچینەوە سەر رێچكەی راستەقینەی برایەتی و تەبایی، چونكە ئەم دۆخە وا بەڕێوەناچێت، كە ئێستا ھەندێك خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆن نابەرپرسانە قسە دەكەن. ئێستا كاتی ئەوە نییە سەنگەر بەرامبەر یەكتر بگرین”.
گوتیشی: “گرنگە لەم دۆخە نالەبارە خەڵك بێ ئومێد نەكەن و بۆ چارەسەری كێشەكان ھەموومان پێكەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشین”.
سەرەتا / کوردستان / بهپهله: ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتی داوای ئاسایی كردنهوهی پێوهندیهكانی حزبهكهی لهگهڵ پارتی دهكات
بەپەلە
ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت
لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سهلام چاودێرى سیاسى …