به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك باس له فراوان بون و به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش ده‌كات ده‌ڵێ، داعش وه‌ك پێش ساڵی 2014 ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی فراوان بخاته‌ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی ئێسته له چه‌ند شوێنێك ولایه‌تی دامه‌زراندووه‌ته‌وه.
عه‌مید ئیدریس ڕه‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك، ڕاگه‌یاند:” دۆخی ئه‌منیی كه‌ركوك به دۆخێكی ناهه‌موواردا تێده‌په‌ڕێت ژماره‌ی ئاماره‌كان له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌یه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌وه‌نده مه‌ترسیداره جمووجوڵی داعش چه‌ند به‌رامبه‌ر پێشتر زیادی كردووه، ئێسته وه‌ك وه‌فره‌زه‌ی پارتی زانی چالاكی تیرۆرستی ناكه‌ن له چه‌ندین شوێن مۆڵگه و حه‌شارگه‌یانداناوه‌ته‌وه.
ئیدریس ڕه‌فعه‌ت وتیشی:” له چه‌ندین شوێن داعش ولایه‌تی دامه‌زراندووه‌ته‌وه بنكه‌ی ڕێكخستنیان فراوان كردووه‌ته‌وه، تائه‌و ڕاده‌یه‌ی مه‌ترسییه‌كانیان جگه له سنووری كه‌ركوك وه‌ك حه‌ویجه و ڕه‌شاد و عه‌باسی و داقوق و كۆمه‌ڵێك جێگای تر ،مه‌ترسییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕاسته‌وخۆ هێرشی داعش بۆ سه‌ربه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری كه‌ركوك و دانانی بۆمبی چێندراو له‌ناو كه‌ركوك بۆ هێزه‌كانی عێراق دوواین كرده‌وه‌ی تیرۆرستییان سه‌ربڕینی پۆلیسێكی كورد بوو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:” به‌رده‌وام ئاماره‌كان له هه‌ڵكشاندان له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆبمبی چێندراو به هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی كوشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا داعش ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه كه‌ركوك داگیربكات، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك ده‌ڵێ:” داعش له ئێسته‌دا ئه‌گه‌ر بشتوانن كه‌ركوك داگیربكه‌ن ئه‌وه مه‌به‌ستیان نیه هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌ركوك ،چونكه داعش ناتوانێت له ناوچه‌یه‌ك هه‌بن و له ناوچه‌یه‌كی تر نه‌بن، داعش به‌رده‌وام خۆی به‌هێزده‌كات و له پارێزگاكانی تكرید و موسڵ ودیاله چه‌ندین جێگای تر سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، تائه‌وكاته‌ی نه‌توانن له هه‌موو ناوچانه‌ی بونیان هه‌یه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن به‌ته‌نها هێرش ناكه‌ن بۆ گرتنی یه‌ك ناوچه پاش چه‌ندڕۆژ بكشێنه‌وه، داعش له تموحیه‌تی هاوشێوه‌ی ساڵی 2014 ناوچه‌یه‌كی فراوانی عێراق بخاته ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، بۆ ئه‌وجۆره كرده‌وه‌یه‌ش به‌رده‌وام خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن.