سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێ، یاسایی چاكسازی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و له‌به‌ره‌ی میله‌تم میله‌ت داوای چاكسازی ده‌كات، فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێن پشتیوانی سه‌رۆكی حكوومه‌تین بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسایی چاكسازی كه خۆمان ده‌نگمان پێداوه.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕاگه‌یاند، وه‌ك فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین له جێبه‌جێ كردنی قانوونی یاسایی چاكسازی له كوردستان، ئێمه له په‌رله‌مان یاسامانده‌ركردووه جێبه‌جێ بكرێت وه به هه‌موو هێزمانه‌وه پشتیوانی یاساكه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ،وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمان واییه ده‌بێت چاكسازی گشتگیربكرێت و هه‌موانیش پیشتیوانی چاكسازی بین له‌م وڵاته و چاكسازی له خه‌رجی و داهات بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له ئه‌زمه‌ی دارایی ده‌ربچێت هه‌ر وشه‌یه‌ك ناوی چاكسازیبێت پشتیوانی ده‌كه‌ین.
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی پارتی، ڕاگه‌یاند، له جێبه‌جێ كردنی یاسایی چاكسازی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هاوڵاتیان و حكوومه‌ت سودی لێده‌بینن، كه‌سانی گه‌نده‌ڵ لێ زیانمه‌نده‌بن بۆیه پێویسته هه‌مووان پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بین بۆ چاكسازی له كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی، له په‌رله‌مان هه‌موو فڕاكسیۆنه‌كان ڕه‌زامه‌ندبوون له سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازی و جگه له یه‌ك دوو فڕاكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی نه‌بوون، ئه‌و حزبانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی له‌ده‌سه‌ڵاتن پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌یانكرد، ئێمه وه‌ك پارتی شانده‌ده‌ینه ژێرباری چاكسازی و به‌هیواین هه‌موو حزبه‌كان هاوكاربن هه‌نگاوی چاكسازی به‌ره‌و دوواوه ناگه‌ڕێته‌وه چاكسازی ده‌بێت بكرێت و ده‌ستی پێكردووه.
زیاد جه‌بار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی یه‌كێتی، ڕاگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی قانونی چاكسازی ده‌كه‌ین یه‌كێتی به‌شێك بووه له داڕشتنی یاساكه و له په‌رله‌مان ده‌نگمانپێداوه ،هاوكاریش ده‌بین بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده به‌ماده‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، وه چاودێریش ده‌بین له چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی یاساكه.
له ماوه‌كانی ڕابردوو یاسا له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوێندراوه به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه یان چه‌ند بڕگه‌یه‌كی لێ جێبه‌جێ كراوه ،به‌ڵام ده‌بێت یاسایی چاكسازی ئێسته بووه‌ته یاسا و په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه ده‌بێت ماده به ماده جێبه‌جێ بكرێت وه‌ك وتم یه‌كێتی حه‌تمه‌ن پشتیوان ده‌بێت له جێبه‌جێ كردنی یاسایی چاكسازی، پڕۆژه‌ی چاكسازی پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و حكوومه‌تیش له‌و باره‌وه ده‌ڵێ، به‌رده‌وام ده‌بین له چاكسازی قۆناخ به‌قۆناخ، جێبه‌جێ كردنی ساسایی چاكسازی هه‌نگاوێكی زۆر باشه، زیاد جه‌بار وای گوت.