هاووڵاتییان و چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی شاسوار بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه تا خۆی له‌و قه‌رزه زۆر و فراوانه بدزێته‌وه كه ساڵانێكه لایه‌تی و ئاماده نییه بیداته‌وه.
حوسێن مام ئه‌نوه‌ر چاودێری سیاسی راگه‌یاند:” شاسوار شه‌رمی به‌خۆی نییه و له بری ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی به‌شێكی مووچه‌ی موچه‌خۆران بانگه‌شه‌ی ڕوخاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كه شاسوار یه‌كێكه له وانه‌ی دژی چاكسازییه و ده‌یه‌وێ خه‌ڵك دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه هان بدات.
هاوكار حوسێن، وه‌ك رۆشنبیرێك به “وشه”ی راگه‌یاند، ئێسته هاووڵاتیی زۆر هۆشیاربووه‌ته‌وه، له‌وه هۆشیارتره كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌كاربهێنرێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و دۆخه‌ی كوردستان تێی كه‌وتووه، زۆر دۆخێكی ئاڵۆزه ئه‌و جۆره كه‌سانه به‌و كاره‌یان دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز و ده‌روونی خه‌ڵكیش زۆرتر تێك ده‌ده‌ن.
دوای شكستهێنانی له كاری بازرگانی و دابه‌شبوونی حزبه‌كه‌ی و فراكسیۆنه‌كه‌ی ئێسته شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌رانبه‌ر نه‌دانه‌وه قه‌رزه‌كانی ده‌یه‌وێ خۆپێشاندان بكات و دۆخی كوردستان تێك بدات.