به‌په‌له: شاسوار عه‌بدولواحید ئاگاداركرایه‌وه هیچ ڕێگایه‌كی تری له‌به‌رده‌م نییه له‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی نه‌بێت
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌یه رێگری له‌چاكسازی بكات، چونكه ده‌زانێت چاكسازیی بكرێت زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان ،ڕایگه‌یاند:” شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه به‌رده‌وام داوا له خه‌ڵك ده‌كات بێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان ئه‌نجامبده‌ن دژی حكوومه‌ت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بۆ دابین بكرێت راست ناكات، چونكه خۆی كه‌سێكی قه‌رزاری حكوومه‌ت و خه‌ڵكه و پێویسته سه‌ره‌تا قه‌رزه‌كان بداته‌وه.
هه‌ركی باسی له‌وه‌یش كرد، ئه‌وانه‌ی قه‌رزی حكوومه‌تیان لایه له‌وانه شاسوار عه‌بدولواحید ماوه‌یه‌كی كه‌میان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه بگه‌رێننه‌وه ئه‌گه‌ر نا به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵیان ده‌گیرێت، بۆیه كه‌وتووه‌ته په‌له‌قاژه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات چاكسازی نه‌كرێت.
“شاسوار خه‌می خه‌ڵكی كوردستانی نیه ئه‌گه‌ر نا خۆی قه‌رزێكی زۆری حكوومه‌ت و خه‌ڵكی له‌سه‌ره با جارێ قه‌رزی ئه‌وان بداته‌وه دواتر له‌رێگه‌ی گرووپه‌كه‌ی خۆی خه‌ڵك هان بدات و هه‌وڵبدات بیانهێنێته سه‌ر شه‌قام، چونكه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه بداته‌وه ئه‌وكات پاره‌كه له خزمه‌تی خه‌ڵك خه‌رج ده‌كرێت” سه‌عید هه‌ركی وای گوت.
له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستپێكردنی چاكسازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی سه‌رمایه‌داران ئێسته شاسوار عه‌بدولواحید هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ راگرتنی چاكسازی و تێكدانی دۆخی كوردستان.