نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری تەندروستی: بەهۆی زۆری تووشبووانی کۆرۆنا ناچارین هۆتێلەکان بکەینە نەخۆشخانە

وەزیری تەندروستی: بەهۆی زۆری تووشبووانی کۆرۆنا ناچارین هۆتێلەکان بکەینە نەخۆشخانە

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە نزیکترین پلانماندا، بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناچاردەبین هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشانە بەکاربهێنین.  لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، وەزیری تەندروستیش هۆشداریی دەدات و رایدەگەیێنێت، ئەگەر هاونیشتمانییان پابەندی رێنماییەکان نەبن دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات. تەنیا رۆژی شەممە 30-05-2020 لە هەرێمی کوردستان 31 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و یەکێکیشیان کە هاووڵاتییەکی تەمەن 37 ساڵ بوو گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆ تاوەکو ئێستا دوو کەس لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و پێشبینی دەکرێت لە پارێزگاکانی دیکەش تووشبووی نوێ رابگەیێندرێت. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 608 تووشبوو و لەو ژمارەیەش 420 کەس چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *