نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / ووتاری ڕۆناکی لە شەوی قەیران

ووتاری ڕۆناکی لە شەوی قەیران

ووتاری ڕۆناکی لە شەوی قەیران

کرمانج عوسمان

ڕۆناکی لە شەودا جوانترین وەسف کردنی ووتاری بەڕێز سەرۆکی حکومەتە، لە ناوەڕاستی چەندین قەیرانی ھەرێمی و نێودەوڵەتی و کەڵەکە بوونی کێشە و گرفتەکانی ناوخۆیی ساڵانی ڕابردوو، ووتارەکەی سەرۆکی حکومەت بە ئاوات و ھیوا وەسف دەکرێت لەو کاتەی ئێستادا، لە کاتێکدا خەڵک بە باری ناھەمواری دارایی دەڕوات سەرۆکی حکومەت موژدەیەک دەدات کە پڕۆسەی چاکسازی سازشی لەسەر ناکرێت، ئەوە موژدەیەکی خۆشە بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان کە پڕۆسەی چاکسازی زۆر جدیە و خودی سەرۆکی حکومەت بەڕێوەی دەبات و دەکرێت بڵێن موژدە لە ناو موژدەیە کە گەندەڵ کارانیش دور دەخرێنەوە و بەسزای خۆیان دەگەن، ووتاری بەڕێزیان لە تەوقیتێکی ئاوھا بە ئامانجە، ئامانجەکەی ئەوەیە کەس بەدەر نیە لە پرۆسەی چاکسازی ئەوەش بریتیە لە ڤاکسینی چارەسەری کرۆنای کارگێری و دارایی، خالێکی گرنگی ستراتیژی کابینە بریتیە لە سیاسەتی تازەی نەوت، ئەگەر ھەندێک ووڵات لەسەر داھاتی نەوت و گاز دەژین، ئەوا سەرۆکی حکومەت کار لەسەر ئەوە دەکات کە کوردستان لەسەر داھاتی ناوخۆیی جگە لە نەوت و گاز بژیت و داھاتی تری نا نەوتی ببێتە سەرچاوەی بژێوی ژیان و داھاتی نەوت ببێتە داھاتی زیادە بۆ خۆش گوزەرانی، واتە سەرچاوەی داھات فرە چەشن دەکات و گەرەنتی ئەوە دەکات گوردستان لەسەر پێی ئابوری خۆی ڕاوەستێت، سەرۆکی حکومەت باش دەرک بەوە دەکات کە کوردستان تووشی نەخۆشیەکی ئابوری بووە کە لە جیھانی زانستی ئابوری ناو دەبرێت بە نەخۆشی ھۆڵەندی بۆیە دەست نیشان کردنی نەخۆشی نیوەی چارەسەرە و ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە. بە دامەزراوەیی کردنی حکومەتی ھەرێم پێگەی سسیاسی و حوکم رانی کوردستان بەھێز دەکات لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و نێودەوڵەتی و دەیکاتە ڕەگەزێکی تر شان بەشانی جیۆپۆلۆتیک و فاکتەری دیبلۆماسی، ووتاری سەرۆک حکومەت دەکرێت بە نەخشە ڕێگای کوردستان دابنرێت بۆ دەرباز بوون لە قەیران و ھاوشێوەی بەرنامەی حکومەتە کە لە پەرلەمان پێشکەش کرا. سەرۆکی حکومەت لە ووتارە بە نرخەکەیدا ئاماژەی بۆ تێورێکی سەردەم کرد لە بواری ئاسایش ئەویش تیۆری ئاسایشی مرۆییە، بۆیە جەختی کردەوە لەسەر ئاسایشی داھات (دارایی) و ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی تەندروستی (دەرمان) و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و لە ڕوانگەی سەردەم ئاماژەی پێدان، سەرۆکی حکومەت لەبەر ئەوەی ھەڵبژاردەی گەلە بۆیە لەبەری گەل لە شتەکان دەڕوانێت و ھیوا و ئامانجێکی زۆر ھەیە کە کوردستان بەرەوە کەنارێکی ئارام لەنگەر بگرێت، ئەوەی گرنگە لە کاریزمای سەرۆکی حکومەت ئەوەیە، ئەوەی بە ووتار و قسە ئاماژەی پێدەکات لەسەر ئەرزی واقعیش جێ بەجێی دەکات.

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *