نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / مرۆڤ قەدری نیعمەت نازانێ تا لەدەستی نەچێت

مرۆڤ قەدری نیعمەت نازانێ تا لەدەستی نەچێت

مرۆڤ قەدری نیعمەت نازانێ تا لەدەستی نەچێت)

ئەبوبەکر کاروانی:

هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی سیاسی دەستوری، بەری ڕەنجی سەدان هەزار قوربانی وسەدەیەك تێكۆشانە، سەرچاوەی ئومێدی كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستانە، پێویستە لەم ململانێ و بێ ئاسۆییە جیایبكەینەوە و وەك بیلبیلەی چاومان بیپارێزین، وە بیر لەهیچ چارەسەرێک نەكەینەوە پێگە و بوون و ئایندەی بخاتە مەترسیەوەو نادیدە بگرێت، چونكە لە ڕاستیدا ئەوە چارەسەر نیە و ماڵوێرانی وداڕووخانی ماددی ومەعنەوی بەدوادادێت.
ڕەنگە هەندێكمان بەجوانی وەك ئەوەی پێویستە لە بایەخی نەتەوەیی وڕوحی وئەخلاقی ودەروونی ئەم قەوارە بۆ ئێستا و دواڕۆژی خۆمان وتەنانەت بۆ ژیانی تاكەكەسیمان تێنەگەین، تاخوا نەخواستە لە دەستمان دەچێت، ئیتر ئەوسا دەزانین سەبارەت بەیەكە یەكەمان و كۆمەڵ و گەل و نەتەوەكەمان چی ڕوویداوە و چ كارەسات ومەرگە ساتێكمان بەسەردا هاتووە.
وتراوە سروشتی مرۆڤ وایە زۆر قەدری نیعمەت نازانێ تالەدەستی نەچێت. كوێرێك بەتەواوی نرخی چاو و توانای بینین دەزانێت تا چاوساغێك.
بۆیە با ئاوڕێك لە مێژوو و دوێنێی خۆمان بدەینەوە وهەندێك پەند وەربگرین، بۆنموونە با كەمێك لەسەر شوێنەوارە مەیدانی وڕوحی و دەرونیەكانی ڕوخانی میرنشینی بابان بەتایبەتیش لەسەر نوخبەی سیاسی و دینی و ئەدەبی و كۆمەڵایەتی ئەوسەردەمە بووەستین و بزانین ئەو كارەساتە چ حەسرەت وداخ و زامێكی قوڵی ڕوحی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە.
ئەوە لێپرسراوێتی هاوبەشی دام ودەزگاكان، پارتەكان، ڕێكخراوەكان، نوخبەكان و تاكەتاكەمانە، بەسیفەتی هاوڵاتی وئەندامی گەلی كوردستانی باشورو كائینێكی خاوەن عه قڵ وئەخلاق، خۆمان بەهەندێ سەراب و لێكدانەوەی كاتی و لایەنگرانە و ناوچەگەریی و گروپیی بەرچاوتەنگ و زەزۆك نەخەڵەتێنین. پێمان وانەبێت هەرێمی كوردستان لە هەموو بارودۆخێكدا گرەنتی مانەوەی هەیە و قومار بەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستانەوە نەكەین و ئەوەی كردیشی دەستی بگرین و لێی قبوڵ نەكەین.
ئەبوبەکر کاروانی

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *