نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جوتیار عادل: کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە 46 تریلیۆن و 300 ملیار دینار 

جوتیار عادل: کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە 46 تریلیۆن و 300 ملیار دینار 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامی دەبێت لە کابینەی نۆیەم دا 840 ملیار دینار بۆ 884 پرۆژە خەرج كراوە.
د.جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند:”حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەولێک دەدات بۆ رێکخستنەوەی خەرجی و داهاتی حکوومەت و رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی و لەو پێناوەشدا هەنگاوی کرداری نراوە بۆ بەردەوامی پێدانی مووچەی فەرمانبەران .

جووتیار عادل ئاماژەی بەوەش دا:” لەپاڵ دابەشكردنی مووچە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامیان هەبووە و بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەست دا بووە لە کابینەی نۆیەم دا 840 ملیار دینار بۆ 884 پرۆژە خەرج كراوە.

جووتیار عادل، ئاماژەی بەوەش كرد: ” داهاتی حکوومەت لە داهاتی نەوتی و نا نەوتی و تەمویلی حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان پێکهاتووە، بەڵام لەمساڵدا حکومەتی فیدراڵی تەنیا 400 ملیار دینارەکەی ناردووە و لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەمیش دا کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە 46 تریلیۆن و 300 ملیار دینار و خەرجیش 49 تریلیۆن و 800 ملیار دینار بووە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *